کوردستان میدیا: وێڕای ئه‌وه‌ی که لانی‌که‌م ١٠٦ هه‌زار ئه‌ندازیاری بواری کشتوکاڵ به‌دوای کاردا ده‌گه‌ڕێن و ساڵانه ٣٢ هه‌زار ئه‌ندازیاری نوێ دێنه بازاری کار، به‌ڵام رێژیم کێڵگه کشتوکاڵییه‌کان به وڵاتی قه‌ته‌ر به کرێ ده‌دات.
به‌پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌ریی فارس، به شێوه‌ی فه‌رمی ١٠٦ هه‌زار ئه‌ندازیاری کشتوکاڵی بێکارن و ناویان بۆ دۆزینه‌وه‌ی کار تۆمار کراوه و له ساڵێکدا ٣٢ هه‌زار ئه‌ندازیاری نوێ دێنه بازاری کاره‌وه. ئه‌مه له حاڵێک دایه که تێکڕای ئه‌ندازیارانی بواری کشتوکاڵ ئه‌ندامی رێکخراوی سیسته‌می ئه‌ندازیاری نین و له ساڵێکدا ٦٠ هه‌زار کارزانی (فوق دیپلم) بواری کشتوکاڵی دێنه بازاری کار و زۆربه‌یان بێکار ده‌مێننه‌وه.
له‌م راپۆرته‌دا هاتووه به پاڵپشتی زۆر که‌می ده‌وڵه‌ت ئه‌و ئه‌ندازیارانه توانای بوژانه‌وه‌ی زه‌ویه کشتوکاڵییه‌کانیان هه‌یه، هه‌ر بۆیه هیچ پاساوێک بۆ به‌کرێ دانی ئه‌و زه‌ویانه به وڵاتی قه‌ته‌ر نییه.
به‌کرێ دانی درێژماوه‌ی زه‌وییه کشتوکاڵییه‌کانی ئێران به وڵاتی قه‌ته‌ر، له رۆژه‌کانی کۆتایی مانگی پووشپه‌ڕ له‌لایه‌ن هه‌واڵده‌ریی فارس و مێهره‌وه ئاشکرا کرا.
بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه کۆمه‌ڵێک کاردانه‌وه‌ی لێ که‌وته‌وه، به‌رپرسی کومیسیۆنی کشتوکاڵی مه‌جلیس ده‌ستبه‌جێ دژکرده‌وه‌ی نیشان دا و هه‌واڵی تاوتوێ کردنی ناته‌باییه یاساییه‌کانی به کرێدانی درێژماوه‌ی زه‌وییه وه‌رزێڕییه‌کان به وڵاتی قه‌ته‌ری بڵاوکرده‌وه.