کوردستان میدیا: هاتوچۆی هاووڵاتییان بۆ سه‌ر زه‌وی زاره‌کانیان له ناوچه‌ی نه‌غه‌ده قه‌ده‌غه کراوه. رێژیم ٢٠ ساڵه به‌ڵێنییه‌کانی جێبه‌جێ نه‌کردووه.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیا، هێزه ئینتزامییه‌کانی رێژیم له حه‌وتووی رابردوودا به خه‌ڵکی ناوچه‌ی خه‌ڵیفانی سندووسیان له شاری نه‌غه‌ده راگه‌یاندووه که هیچکه‌س مافی ئه‌وه‌ی نییه به ته‌نیایی هاتوچۆی زه‌وی زاره‌کانی بکات و ده‌بێ به ماشین ئه‌و هاتوچۆیانه ئه‌نجام بدرێت.
هێزی ئینتزامی پێشی به هاووڵاتییانی ناوچه‌ی خه‌لیفانی سندووس گرتووه و هه‌ڕه‌شه‌ی کردووه که که‌س ده‌بێ به ته‌نیا هاتوچۆ نه‌کات و لانیکه‌م ده‌بێ ٢ که‌س پێکه‌وه بن.
له‌لایه‌کی دیکه‌شه‌وه هه‌ر له ناوچه‌ی خه‌لیفانی سندووس، رێژیم ماوه‌ی ٢٠ ساڵه به‌ڵێنیی دروست کردنی به‌نداوێکی به هاووڵاتییانی ئه‌و ناوچه‌یه داوه، به‌ڵام دوای ٢٠ ساڵه ئه‌و به‌ڵێنییانه‌ی جێبه‌جێ نه‌کردووه.
دروست کردنی به‌نداو له خه‌لیفانی سندووسی ناوچه‌ی نه‌غه‌ده، ١٥٠٠ هێکتار له زه‌وییه‌کانی ئه‌و ناوچه‌یه ده‌بووژێنێته‌وه.
سه‌رچاوه‌ی ئاوی خه‌لیفانی سندووس چه‌ندین کانیی گه‌وره و چووکه له خۆ ده‌گرێ.
راگەیەنەکانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران