کوردستان میدیا: سه‌رۆک وه‌زیرانی سووریه و سێ وه‌زیری دیکه‌ی ده‌وڵه‌ت، په‌نایان برده وڵاتی ئوردون و تێکه‌ڵ به دژبه‌رانی رێژیمی به‌شار ئه‌سه‌د بوون. وه‌زیری دارایش له کاتی هه‌ڵاتن ده‌سبه‌سه‌ر کراوه.
ریاز حیجاب، سه‌رۆک وه‌زیرانی سووریه رۆژی دووشه‌ممه له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌که‌ی په‌نایان بردۆته وڵاتی ئوردۆن.
به‌گوێره‌ی راپۆرتی ئاسۆشه‌یتێد پرێس، سێ وه‌زیری دیکه‌ی رێژیمی سووریه له‌گه‌ڵ ریاز حیجاب، به‌شار ئه‌سه‌دیان جێ هێشتووه. شوناسی ئه‌و وه‌زیرانه ئاشکرا نه‌کراوه.
له‌لایه‌کی دیکه‌وه، ژماره‌یه‌ک له دژبه‌رانی رێژیمی سووریه به هه‌واڵده‌ریی فه‌ڕانسه‌یان گوتووه: دوو وه‌زیر و سێ لێپرسراوی ئه‌رتشی سووریه له‌گه‌ڵ سه‌رۆک وه‌زیرانی ئه‌و رێژیمه هه‌ڵاتوون.
ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی سووریه رایگه‌یاندووه، محه‌ممه‌د جه‌لیلیانی وه‌زیری دارایی رێژیم ئه‌سه‌د ویستوویه‌تی له‌و رێژیمه جیا بێته‌وه، به‌ڵام له‌لایه‌ن هێزه‌کانی سه‌ربه ئه‌سه‌د ده‌سبه‌سه‌ر کراوه.
جیایی سه‌رۆک وه‌زیرانی سووریه له رێژیمی ئه‌سه‌د، زه‌برێکی کاریگه‌ر له‌و رێژیمه ده‌دات.
هه‌تا ئێستا ژماره‌یه‌کی زۆر له رایه‌دارانی ئه‌رتشی سووریه و دیپلۆماتکاران، له‌مه‌ڕ ناڕه‌زایه‌تی به کۆمکوژیی هاووڵاتییانی سووری، له رێژیمی ئه‌سه‌د جیا بوونه‌ته‌وه و تێکه‌ڵ به دژبه‌ران بوون.
بەرەو 67مین ساڵوەگەڕی دامەزرانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران