کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سووتاندنی هێلکە بە مەبەستی داپۆشینی گەندەڵییەکان

12:51 - 1 گەلاوێژ 2719

کوردستان میدیا: ڕێژیمی ئێران سەرەڕای هەناردەکردنی خواردەمەنیی ماوەبەسەرچوو بۆ وڵاتانی دەوروبەر، لە کاتی گەڕاندنەوەیان لە لایەن ئەو وڵاتانەوە، بۆ داپۆشینی گەندەڵییەکانیان، لەسەر سنووردا دەیانسووتێنێت.

ماوەیەک پێش ئێستا، ڕاگەیاندنەکانی هەرێمی کوردستان بڵاویان کردەوە کە چەندین باری "هێلکە"ی پیس و ماوەبەسەرچوو کە لە لایەن ڕێژیمی ئێرانەوە هەناردەی هەرێم کراوە، دەستی بەسەردا گیراوە و لە سنووری باشماخەوە گێڕدراوەتەوە.

 یەکێک لەو بارانە کە لە سنووری باشماخەوە گێڕدراوەتەوە، لە لایەن بەناو بەرپرسانی ئەو کارەوە، لە جێگای لەنێوبردنی ئەو بارانە بە شێوەی دروست و چارەسەرکردنی کێشەکان لەو بوارەدا، دەستیان کردووە بە ئاگرتێبەردانیان.

ئەم کارە بووەتە هۆی پیسبوونی هەوا و خەڵک سەبارەت بەو بابەتەیە ناڕەزایەتییان دەربڕیوە و ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ناشارەزایی و کەمتەرخەمیی بەناو بەرپرسانی ئەو ڕێژیمە، لەمەڕ پاراستنی ژینگە و سروشتی کوردستان و هەروەها چەواشەکاری سەبارەت بە گەندەڵکارییەکانەیان.