کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سووتانی دارستانەکانی پاوە گەیشتە شەشەمین ڕۆژی خۆی

12:32 - 10 پووشپەڕ 2720

سووتانی دارستان و لەوڕگەکانی پاوە گەیشتە شەشەمین ڕۆژی خۆی و هەتا ئێستا ناوندە پەیوەندیدارەکانی ڕێژیمی ئێران لەو شارە هیچ هەوڵێکی جیددییان بۆ کۆنترۆڵکردنی ئەو دۆخە هەڵنەگرتووە و تەنیا خەڵکن کە دەبنە قوربانیی بێکیفایەتی و نابەرپرسیاریەتیی کاربەدەستانی ڕێژیم.

دوای ئەوەیکە سێ ڕۆڵەی نیشتمانپەروەری کوردستان بۆ کوژاندەوە و کۆنترۆڵکردنی ئاگری دارستانەکانی ناوچەی ''بۆزین و مەرەخێڵ" لە پاوە گیانی خۆیان بەخت کرد، سووتانی دارستانەکانی ئەو ناوچەیە گەیشتە شەشەمین ڕۆژی خۆی و بەرپرسانی بێکفایەتی ڕێژیمی ئێران لەو شارە هیچ هەوڵێکیان ئەنجام نەداوە.

ئەو شوێنەی کە سێ چالاکی ژینگەپارێزی بە ناوەکانی "موختار خەندانی، بیلال ئەمینی و یاسین کەریمی" بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکەی خۆیان کردە قوربانی، سەرەڕای هەوڵی چالاکانی ژینگەپارێزی، هەروا دەسووتێت.

ئەوە لە حاڵێکدایە کە چەند ڕۆژ لەمەوپێش بەرپرسانی ڕێژیم بڕیاریان دابوو کە ئاگرەکانی ئەو ناوچەیە کۆنترۆڵ بکەن، بەڵام تەنیا چەند وێنەی یادگارییان گرت و هیچ کارێکیان ئەنجام نەدا.

بەپێی زانیارییەکان، هەتا ئێستا زیاتر لە ٥٠٠ هێکتار لە لەوڕگە و دارستانەکانی ''بۆزین و مەرەخێڵ" لە  ئاگری قینی دوژمنانی کوردستاندا سووتاوە.