کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

"سوودان" بە دەستی "قاسم سلێمانی" کرا بە ئەنباری تەقەمەنی

11:15 - 12 بەفرانبار 2720

"زیاد نەخالە" سەرۆکی "جیهادی ئیسلامیی فەلەستین" لە وتووێژێکدا وتوویەتی: "قاسم سلێمانی فەرماندەی پێشوو و کوژراوی هێزی قودس "سوودانـ"ـی کردە بە ئەنباری تەقەمەنی و چەکوچۆڵی بۆ گرووپەکانی سەر بە ئێران لە ناوچەدا دەنارد".

دەوڵەتی "سوودان" لە سەردەمی دەسەڵاتداریەتیی "عومەر ئەلبەشیر"پێوەندییەکی قووڵی لەگەڵ ئێران هەبووە بەڵام "ئەلبەشیر" ناردنی چەکوچۆڵی لەلایەن سپای پاسدارانەوە بۆ ئەو وڵاتە ڕەت دەکردەوە".

"نەخالە" باسی لەوەش کردووە "قاسم سلێمانی" بە هەموو تواناوە چەکوچۆڵ و یارمەتی بە غەزە دەگەیاند و ناوبرا دەیهەویست هێزێک ئامادە بکات کە بتوانن کەڵک لە مووشەکی کورتبڕ وەربگرن هەر بۆیە ئێستا دەیان کارخانەی مووشەک، خومپارە و ئار.پی.جی لە غەزە هەیە.

چالاکییەکانی تێرۆریست "سلێمانی" لە ناوچەدا تەنیا بوو بەهۆی ئەوەیکە گرووپی میلیشیایی چەکدار لەو وڵاتانی ناوچەکەدا سەر هەڵ بدەن و ببنە هۆی بشێویی ناوچەکە.