کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سووکایەتی و بێ‌ڕێزی بە یارسانییەکان لە خۆپیشاندانی ڕۆژئاوای کاناد مەحکووم کرد

14:51 - 25 رەشەمه 2715

کوردستان میدیا: خۆپیشاندانێک بۆ پشتیوانی لە یارسانییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ڕۆژئاوای كانادا بەڕێوە چوو.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، به هاوکاریی كۆمیتەی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران-ڕۆژئاوای كانادا و به مەبەستی سه‌ركۆنه‌كردنی دوایین هه‌وڵی ده‌ست وپێوه‌ندییەكانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران و سووكایه‌تی كردن به یارسانیانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان و جه‌مخانەی شائابادی پارێزگای کرماشان، ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٢٣ی ڕەشەمەی ١٣٩٤ی هەتاوی، خۆپیشاندانێكی هێمنانه له شاری ڤانكۆوێری ڕۆژئاوای كانادا به‌ڕێوه چوو.

ئه‌م خۆپیشاندانه به هاوكاریی یارسانیانی ڕۆژئاوای كانادا و كۆمیته‌ی حیزبی دێموکرات و به به‌شداری ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له کوردانی دانیشتووی ئەو وڵاتە به‌ڕێوه‌چوو و تێیدا هاووڵاتیان وێڕای ده‌ربڕینی ڕق و بێزاری له ئاژاوه‌نانه‌وەی داگیركەران و شێواندنی هێمنی و ژیانی ئاشتیانه‌ی هاووڵاتیانی كوردستان به شەڕی مەزهەبی، پشتگیری خۆیان بۆ یارسانیان ده‌ربڕی.