کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سووکایەتیکردن بە خەڵک داواکاریی "عەلی خامنەیی" بووە

12:05 - 17 رەزبەر 2720

سەید "مەجید میرئەحمەدی" جێگری ئیتلاعات و ئەمنییەتی ستادی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیمی ئێران وتوویەتی، هەڵسوکەوتی توند لەگەڵ ئاسایش و ئەمنییەتی خەڵک داواکاریی سەرەکیی ڕێبەری ئێران بووە.

بەشێک لەو کەسانەی کە لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر دەکرێن بە شێوەی جۆارجۆر بێڕێزییان پێ دەکرێت کە مەبەستی ڕێژیم لەو کارە شکاندنی کەرامەتی خەڵکە.

ناوەندە ئەمنییەتییەکانی ڕێژیم زۆر جار کە کەسێک دەسبەسەر دەکەن ڕوویان ڕەش دەکەن و بە نێو خەڵکدا دیانگێڕن.

بێڕێزیکردنی هێزەکانی ڕێژیمی ئێران بە مەبەستی شکاندنی کەرامەتی خەڵکە و ئەوەش ناڕەزایەتیی چالاکانی سیاسی و مەدەنیی لێکەوتووەتەوە.

لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو هێزە ئەمنییەتییەکانی ڕێژیمی ئێران لە تارانی پێتەختی ڕێژیم چەند کەسێک کە بە تۆمەتی دزی دەسبەسەریان کردبوون بە بێڕێزییەوە لەنێو خەڵکدا دەیانسووڕاندنەوە و جنێویان پێ دەدان.

بڵاوبوونەوەی ئەو ئەشکەنجەیە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا، ناڕەزایەتیی زۆری خەڵکی لێکەوتووەتەوە.