کوردستان میدیا: بەبۆنەی یادی ٢٨ی ساڵەی هەوڵی تیرۆرکردنی مامۆستا حەسەن شیوەسڵی لە لایەن ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە، شاندێکی کومیتەی حیزبی دێموکرات سەردانی ئەو تێکۆشەرە دێرینەیان کرد.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی دووشه‌ممه ڕێکەوتی ١٦ی سەرماوەزی ١٣٩٤ی هەتاوی، شاندێکی كومیته‌ی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئیران لە شاری ڤێسترۆسی سوید، وه‌ك ئه‌رك و پێ‌زانین سه‌ردانی به ڕ‌ێز و تێكۆشه‌ر مامۆستا حه‌سه‌ن شیوه‌سه‌ڵی، ئه‌ندامی ئیفتیخاریی كومیته‌ی ناوه‌ندی و فه‌رمانده‌ی لێوه‌شاوەی هێزی پێشمەرگەی کوردستانی کرد.
ئەو سه‌ردانه به بۆنه‌ی كاره‌ساتی هەوڵی تیرۆرکردنی ناوبراو بووە كه ٢٨ساڵ لەمەوپێش له ڕۆژێكی وه‌ك ئه‌مڕۆدا بە پیلانێکی تیرۆریستیی كۆماری ئیسلامیی ئێران، به دانانی بۆمبێك هەوڵی تیرۆر و شەهیدکردنی مامۆستا شیوەسەڵی و دابڕاندنی ناوبراوی وەکوو یەکێک لە کادر و پێشمه‌رگه تێکۆشەرەکان و فه‌رمانده‌یەکی بە وەج و ئه‌ندامێکی وەفاداری كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی حیزبی دێموکرات، له حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران دا.
لەو سەردانەدا، عەزیز مورادپەر‌ست به‌رپرسی كومیته‌ی حیزبی دێموکرات لە شاری ڤێسترۆس، پەیام و چەپکە گۆڵی کۆمیسیونی سیاسی نیزامیی حیزبی دێموکرات و پەیامی کومیتەی گشتیی حیزب لە وڵاتی سوید و هەروەها چەپکە گۆڵی ڕ‌ێز و خۆشەویستیی کومیتەی حیزب لە شاری ڤێسترۆسیان، بە بۆنەی (٢٨)ەمین ساڵڕۆژی ئەو هەوڵە تیرۆریستییەی ڕێژیمی ئێران بۆ سەر مامۆستا شیوەسڵی پێشکەش بە بەڕێزی کرد.
موراد پەرست لەو پێوەندییەدا باسی لەوەکرد کە ئەو هەوڵە تیرۆریستییەی ڕێژیمی ئێران بوو بە دەستپێکی تیرۆرکردنی ڕێبەران و کادر و پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران.
پاشان بەڕێز شیوەسەڵی باسێکی گشتی و پڕنێوەرۆکی پێشکەش کرد و سەرەتا وەفاداریی و ئامادەیی خۆی بۆ خزمەت بە حیزب و نەتەوەکەی چەند پات کردەوە.
بەڕێز شیوەسەڵی لەبڕگەیەکی دیکەی قسه‌كانیدا دایكان، باوكان و هه‌ژارانی به پشتیوان و تاجی سه‌ری خه‌باتی ڕه‌وای گه‌لی كورد وەسف کرد.
لە بەشێکی دیکەی ئەو سەردانەدا، به‌رپرسی كۆمیسیونی سیاسی نیزامی كاك ڕۆستەم جیهانگیری لە ڕێگای ته‌له‌فۆنەوە به‌شداری كرد و سوپاسی له زه‌حمه‌ت و فیداكاری و هه‌ستی پاك و بیر و باوه‌ڕی پتەوی مامۆستا کرد.
دواتر خاتوو کولسووم هاوسەر و یاری وەفاداری مامۆستا، سوپاس و پێزانینی خۆی لەو سەردانە دەربڕی وباسێکی لە سەر کەسایەتی مامۆستا و حیزبی دێموکرات پێشکەش کرد.