کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سویس/ کۆبوونەوەی نێوان کۆمیتەکانی حیزبی دێموکرات و یەکیەتیی نیشتمانی کوردستان

21:03 - 21 بانەمەڕ 2715

کوردستان میدیا: لەو کۆبوونەوەیەدا بەرپرسی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی بەوردی تیشکی خستە سەر رووداوەکانی ئەم دوایانەی کوردستان وئاڵ‌وگۆرەکانی ناوچەکە و سیاسەتی حیزبی دیمۆکراتی لەم بارەیەوە بۆ شاندیی یەکیەتیی نیشتمانی کوردستان شی کردەوە.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ٢٠ی بانەمەڕی ١٣٩٤ی هەتاوی، کۆبوونەوەیەک لە نێوان کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و کۆمیتەی یەکیەتیی نیشتمانی کوردستان لە شاری زوریخ بەڕێوەچوو.

سەرەتای کۆبوونەوەکە بە خۆلەکێک بێدەنگی بۆ رێزگرتن لە شەھیدانی کورد و کوردستان دەستی پێ کرد.

لەو کۆبوونەوەیەدا شاندی حیزب بە سەرپەرەستی کامڕان رەسووڵی بەرپرسی گشتی کۆمیتەی حیزب لە سویس، حەمید چوپانی بەرپرسی گشتی تەشکیلات و جەمیل شوجاعی، پەرویز نێعمەتی، شۆڕش ئەحمەد ھەمزە، عابد عەزیزی ئەندامانی حیزب بەشدار بوون.

پاشان لەلایەنکامڕان رەسووڵی بەرپرسی گشتیی کۆمیتەی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئیڕان لە وڵاتی سویس، كۆبوونەوەكە دەستی پێکرد و ناوبراو وێڕای خۆشحاڵ‌بوونی خۆی لەو کۆبوونەوە، بەوردی تیشکی خستەسەر رووداوەکانی ئەم دوایانەی کوردستان و ئاڵ‌وگۆڕەکانی ناوچەکە و سیاسەتی حیزبی دێموکراتی لەم بارەیەوە بۆ شاندیی یەکیەتیی نیشتمانی کوردستانی بە وردی روون کردوە.
بەرپرسی گشتیی کۆمیتەی حیزب تەوەرێکی دیکەی قسەکانی تەرخان کردبوو بە رووداوەكانی چەند رۆژی رابردووی شاری مەھاباد و شارەكانی دیکەی كوردستان و ھۆكاری ناڕەزایەتی خەڵكی بۆ شاندی یەكیەتیی روون كردوە.

ھەڵسەنگاندنی پەیوەندییەکانی نێوان ھەر دوو حیزبی سیاسی لە رابردوودا و دۆزینەوەی باشترین میکانیزم بۆ چالاکتر و بە ھێزترکردنی پەیوەندی نێوان کۆمیتەکانی حیزبی دێموکرات و یەکیەتیی نیشتمانی کوردستان لە سویس و نۆژەنکردنەوەی کۆمیتەی ھاوکاری و ھەروەھا ھەڵسەنگاندنی پەیوەندی نێوان گرووپی پارلمانتاری (کورد و سویس) تەوەرێکی دیکەی ئەو کۆبوونەوەیە بوو کە بەرپرسی کۆمیتەی حیزب بە وردیی باسی لێکرد.

پاشان سۆران عەلی بەرپرسی كۆمیتەی یەکیەتیی نیشتمانی کوردستان لە سویس وێرای خۆشحاڵی لەمەڕ کۆبوونەوەکە باسێکی وردی لەسەر ئاڵ‌وگۆڕەکانی ئەم دوایانە و پەیوەندی نێوان حیزب و یەكیەتی و شێوازی ئەكتیڤ‌كردنەوەی كۆمیتەی ھاوكاریی بۆ شاندی حیزب باس كرد.

ناوبراو لە درێژەدا راوبۆچوونی یەكیەتیی نیسبەت بە هەندێک باس و بابەت كە لە كۆبوونەكەدا خرابوونە بەرباس بۆ شاندی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران روون كردوە .

لە درێژەی کۆبوونەوەکەدا بەرپرسی بەشی تەشکیلاتی کۆمیتەی حیزب و بەرپرسی رێکسختنەکانی کۆمیتەی یەکیەتیی و بەشداربوانی دیکە راوبۆچوونی خۆیان لەمەڕ باس و بابەتەكانی کۆبوونەوەکە خستە روو.