کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سپاس و پێزانینی دەزگای ڕێکخستنی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان

17:27 - 23 پووشپەڕ 2719

کوردستان میدیا: دەزگای ڕێکخستنی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە بڵاوکردنەوەی سپاسنامەیەک، سپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات و هەموو نیشتنماندۆستان کرد.

دەقی سپاسنامەکە بەم چەشنەیە:

تێکۆشەرانی دێموکرات!

بە ڕاسانی تاراوگە و شار و شەقامی نیشتمان، هەموو ئەو پەنجانەتان تێک هەڵپێکا کە لە شکۆی خەباتیاندا، دژ دۆشداماوە و حیزبەکەتان بە هێز و تواناوە لە دوندی تێکۆشاندا سەربەرز و سەرکەوتوو ڕاوەستاوە.

شانازیتان پێوە دەکەین کە شانبەشانی خەباتی شاخ بە باڵی بەشە قژنی خەباتی شارتان لە تاراوگە و نیشتمان، بە پیر بانگەوازی حیزبە خەباتکارەکەتانەوە هاتن وعەرشی بێدادی و غەدر و تاوانتان هێنایە هەژان.

ئەندامان و لایەنگران و دۆستانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران !

دەزگای ڕێکخستنی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سڵاو دەنێرێت بۆ هێز و ئیرادەی لێبڕاوتان، بۆ ڕاسانی تاراوگە و شار و شاختان کە حەماسەی بروکسێلتان بۆ ئیدانەکردنی تێرۆر و تێرۆریزمی دەوڵەتی و لەقاودانی تاوانی پەردەپۆشیی جینایەتی ۲۲ی پووشپەڕی ۱۳٦٨ی ڤییەن هەمبەر سەودا و بازرگانیی قازانجویستانە خولقاند و بە ڕێزگرتن و یادی شەهیدی ڕێبەر لە سیهەمین ساڵیادی تێرۆرکرانیان لە لایەن ڕێژیمی تێرۆریستپەروەری کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە، بە پانتایی خاکی پیرۆزی کوردستان، بە تێکۆشان و چالاکییەکانتان، ڕۆحی شەهیدانتان ئارام و زەردەی دڵنیاییتان بە شێلگیری لە ڕێبازی قاسملوودا خستە سەر لێوی دایکی نیشتمان.

سەرکەوتن بۆ ڕاسان

سەرشۆڕی و تێکشکان بۆ دوژمنانی ماف و ئازادییەکانتان

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دەزگای ڕێکخستنی گشتی