کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سپاس و پێزانینی دەزگای ڕێکخستنی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

13:16 - 25 خاکەلێوه 2721

دەزگای ڕێکخستنی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەنیسبەت هاوخەمی و هاودەردریی خەڵکی کوردستان بۆ شەهیدبوونی کاک "لوقمان مێهفەر" ئەندامی ناوەندی سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران پەیامی سپاس و پێزانینی بڵاو کردەوە.

دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هاوڕێ و هاوخەباتەکانی شەهید لوقمان مێهفەر

لە ڕێکخستنەکانی نێوخۆی حیزبە تێکۆشەرەکەمان

لەدەستدانی کەسایەتیی هەڵسوڕ و ماندوونەناسمان؛ لە ڕیزی کادری ڕێبەرایەتی و هاوکاری دەزگای ڕێکخستنی حیزبەکەمان خەسارێکی گەورە و داخێکی گران بوو کە لە هەزاران پەیامی پرسە و سەرەخۆشی، پەیمان نوێکردنەوە و هاوخەمیتاندا بۆ دەزگای ڕێکخستنی حیزبەکەمان ڕەنگی دایەوە.

دەزگای ڕێکخستنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران وێڕای سەرەخۆشی لە تاک و شانە و کۆمیتەکانی ڕێکخستنی حیزبەکەمان، سپاس و پێزانینی خۆی دەردەبڕێ و دڵنیایە لە درێژەدانی ڕێگا و ڕێبازی شەهیدانمان تا وەدەستهێنانی ئامانجی گەلەکەمان کە ئاواتی شەهید لوقمان مێهفەری هاوڕێمان و هەموو شەهیدانی بزووتنەوەی ڕزگاریی گەلەکەمانه.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دەزگای ڕێکخستنی گشتی

٢٥ی خاکەلێوەی ١٤٠٠ی هەتاوی