کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سپاسنامەی بنەماڵەی پرۆفیسۆر "نادر نادرۆف" بۆ حیزبی دێموکرات

12:56 - 10 خەرمانان 2721

بنەماڵەی کۆچکردوو پرۆفیسۆر "نادر نادرۆف" لە پەیامێکدا بەنیسبەت هاوخەمیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەگەڵ بنەماڵەی کۆچکردوو، سپاس و پێزانینی حیزبی دێموکراتیان کرد.

دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:

بەڕێز لێپرسراوی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران مستەفا هیجری

ئێمە لەلایەن کەسوکار و بنەماڵەی کەسایەتیی ئاکادمیک، پرۆفیسۆر نادر نادرۆف ناسراو بە "نادر کەرەمێ حاجی نادر" سپاس و پێزانینی خۆمان ئاراستەی ئەندامانی ڕێبەرایەتیی حیزبی دەکەین کە بە ناردنی پەیام هاوخەمیی خۆتان لەگەڵ ئێمە دەربڕی.

باوکی ئێمە نادر نادرۆف ئەندامێک لە بنەماڵەی کۆچەری دوای سەرهەڵدانی شێخ سەعید بۆ یەکیەتیی سۆڤیەت بوو. ئەو هەمیشە خاوەنی هیوا و ئومید و سەرفەرازی بۆ گەلەکەی بوو. ئێستاش بە سەربڵنیدییەوە درێژە بەو بیرۆکەیە دەدەین.

لێپرسراوی بەڕێز ئێمە بە ئەم نامەیە جارێکی دیکە سپاس و پیزانینی خۆمان لە هەموو خۆشەویستان ئەندام و ڕێبەرایەتیی ئێوە دەکەین و بۆ خەباتی پڕ بایەخی ئێوە هیوای سەرفەرازی دەخوازین.

بە ناوی بنەماڵەی نادر نادرۆف

بارین نادرۆف و نارین نادروف