کوردستان میدیا: بنەماڵەی کۆچکردوو پڕۆفیسۆر "عیزەدین مستەفا ڕەسووڵ"، لە پەیامێکدا سپاس و پیزانینی خۆیان ئاراستەی لێپرسراوی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانیان کرد.
دەقی نامەکە بەم چەشنەیە:
بۆ برای زۆر بەڕێز و خۆشەویست هەڤاڵ "مستەفا هیجری"
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ـ لێپرسراوی گشتی
پرسەنامە گەرم و گوڕەکەتان بۆ کۆچی دوایی کاکم "پ.د عیزەدین مستەفا ڕەسووڵ" سەبووری بەخش بوو بۆ ئێمە و هەموو کەسوکارمان و مایەی ڕێز و پێزانینمانە لە ئێوەی دۆستی دێرین و بەردەوامی کاکم، کە هەمیشە خۆی بە نزیک و دڵسۆزی ڕاستەقینەی حیزبە تێکۆشەرەکەتان زانیوە و هاوڕێیەکی خۆشەویستی شەهید دوکتور قاسملوو بووە.
هیوای سەلامەتی و بەختەوەری بۆ خۆتان و هەڤاڵانتان دەخوازین و هیوادارین بە ئامانجە ڕەواکانتان شاد ببن کە ئازادی و ئاسوودەیی کوردستان و کورده.
لەگەڵ ڕێز و سپاسی بێ پایانی براتان
فاروق مستەفا ڕەسووڵ
لە جیاتی بنەماڵەی مەلا مستەفای سەفوەتی
حاجی مەلا ڕەسووڵی دێلێژه