کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کردەوە تێرۆریستییەکانی ڕێژیمی ئێران لە کوردستان درێژەی هەیە

11:34 - 6 رەشەمه 2718

کوردستان میدیا: سپای تیرۆریستی پاسدارانی ڕێژیمی ئێسلامیی ئێران، لە ڕێگای بۆمبدانان لەسەر پردێکی هاتووچۆی هاووڵاتییان لە کوردستاندا، ئەو پردەی تەقاندەوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی یەکشەممە، ٥ی ڕەشەمە، کاتژمێری ١٠:٥٠ خولەکی سەرلەبەیانی ھێزە دژەمرۆییەکانی ژینگە و مرۆڤایەتی، سپای تێرۆریستی پاسدارانی ڕێژیمی ئێران، پردی بن بەردەڕەشیان واتا بێدەلانیان تەقاندەوە.

خەڵکی ئەو ناوچەیە ڕایانگەیاندووە، تەقاندنەوەی ئەم پردە لەکاتێکدایە، کە تەنیا کەسە ھەژار و کاسبکارەکان بۆ بژێوی ژیانیان کەڵکیان لێ وەرگرتووە و ئەگەرچی زۆرجارێش خەڵک دەبوونە قوربانی.

ئەو پردە لە نێوان گوندی دۆڵەتوو و سۆنێ هەڵکەوتووە.

ڕێکخراوی سپای تێرۆریستی پاسدارانی ڕێژیمی ئێران، بۆ ترس و تۆقاندنی خەڵک و هەروەها ڕێگری لە کار و کاسبیی خەڵکی کوردستان، دەست بۆ هەموو کار و کردەوەیەک دەبات.

بنکە و ناوەندە نیزامییەکانی ڕێژیمی ئێران، زۆرجار ڕێگەی هاتووچۆی کاسبکارانیش مینڕێژ دەکەن و ساڵانە چەندین کاسبکار لە کوردستاندا دەبنە قوربانی مینە چیندراوەکانی ئەم ڕێکخراوە تێرۆریستییە.