کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سپای تێرۆریستی هەوڵی ناوزڕاندنی چالاکانی مەدەنی دەدات

12:11 - 6 بانەمەڕ 2719

کوردستان میدیا: فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم، خۆبەخاوەنکردنی چالاکییە مەدەنییەکان، هەوڵی ناوزڕاندنی چالاکان دەدات.

"پاسدار محەممەد باقری" فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم، لە ڕێوڕەسمی گۆڕین و ناساندنی فەرماندەی گشتیی سپا، لە بەشێک لە قسەکانیدا وتوویەتی: "زۆربەی چالاکییە مەدەنی و فەرهەنگییەکان لە وڵاتدا سپا و بەسیج بەڕێوەی دەبەن و لێیان بەرپرسن".

ئەو قسانەی پاسدار باقری، لە کاتێکدایە، کە زۆربەی چالاکییە مەدەنی و کولتووری و ژینگەپارێزییەکان، لە لایەن خەڵکی سێڤیلەوە بەڕێوە دەچێت و لە بەرانبەردا سپای تێرۆریستیی پاسداران هەوڵی سەرکوتکردنی ئەو چالاکییانە و بەڕێوبەرانیان دەدات.

ڕێژیمی ئێران وەک وڵاتێکی تۆتالیتێر، هەر چەشنە چالاکییەک کە سەروەریی ڕێژیم بباتە ژێر پرسیار و لە هەمبەر کردەوە دژە مرۆڤانەکانی ئەو ڕێژیمە پرسیار بخولقێنێت، بە کردەوەی دژی نیزامی دەبینێت و لە ڕاستیدا ئەنجامدانی هەر چالاکییەک لەو بوارانەدا یاساغ دەکات.

سپای تێرۆریستیی پاسداران، زۆرجار بە دزەکردنە نێو ناوەندە چالاکییە مەدەنییەکان، هەوڵی کونتڕۆڵ و دەستبەسەرداگرتنی چالاکییەکانیان و لە ئاکامیشدا بە خۆبەخاوەنکردنی ئەو چالاکییانە هەوڵی ناوزڕانیان دەدات.