کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سپای تێرۆریستی پاسداران تاوانەکانی خۆی دەشارێتەوە

11:25 - 12 سەرماوەز 2719

کوردستان میدیا: کاربەدەستانی بنکە و ناوەندە ئەمنییەتییەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لە کوردستان، دەیانهەوێت تاوانەکانی خۆیان دەرحەق بە خۆپیشاندانەکان بشارنەوە.

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا کاربەدەستانی بنکە و ناوەندە ئەمنییەتییەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لەگەڵ کەسایەتی و کەسانێکی پێگەدار لەنێو خەڵکدا کۆ دەبنەوە و دەیانهەوێت وا پیشان بدەن کە دەستیان لە سەرکوتی خەڵکدا نەبووە.

کاربەدەستانی سپای تێرۆریستی پاسداران لەو کۆبوونەوانەدا وتوویانە ئێمە لەو خۆپیشاندانانەدا بە شێوەی هێمنانە هەڵسوکەوتمان کردووە.

لە ماوەی خۆپیشاندانەکانی کوردستان و ئێران، ڕێکخراوی سپای تێرۆریستی پاسداران بۆ سەرکوتی خۆپیشاندەران لە هیچ کارێک دەستی ناپاراست.

لە شارەکانی کوردستان هێزەکانی سپای ڕێژیم ڕاستەوخۆ تەقەیان لە خەڵک کرد و چەندین هاووڵاتی شەهید و بریندار بوون.