کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سپای تێرۆریستی پاسداران خۆی بۆ شەڕ لە کوردستان ئامادە دەکات

11:10 - 8 سەرماوەز 2719

کوردستان میدیا: ڕێکخراوی سپای تێرۆریستی پاسدارانی ڕێژیمی ئێران بۆ سەرکوتی خەڵکی کوردستان فەرمانی بە هێزەکانی خۆی داوە کە خەڵکیان لەژێر چاوەدێریدا بێت.

ڕێکخراوی سپای تێرۆریستی پاسداران لە سنە، بە مەبەستی کۆنترۆڵی خەڵک، "گەشتی ڕەزەویـ"ـی دامەزراندووە.

بە قسەی کاربەدەستانی ڕێژیمی ئێران، ئەو گەشتانە ئەمنییەتی گەڕەکەکانی شاری سنه دەپارێزن.

چالاکانی سیاسی باس لەوە دەکەن، دانانی ئەو گەشتانە لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە ڕاگەیاندنی شەڕ لە کوردستانە.

چەند ڕۆژ پێش، "عەلی خامنەیی" ڕێبەری ڕێژیمی ئێران لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ بەسیجەکان وتی، بەسیج لە هەموو بوارەکاندا ئامادە بێت و لە بەرانبەر هەر ڕووداوێکدا تاکتیکی بجووڵێتەوە.

قسەکانی خامنەیی دەرخەری ئەوەیە کە ڕێژیمی ئێران ترسی شەڕی هەیە و هێزەکانی خۆی بۆ شەڕ ئامادە دەکات.

لە دوای خۆپیشاندانەکانی خەڵکی کوردستان و ئێران، کاربەدەستانی ڕێژیم باس لەوە دەکەن، کە شەڕێکی بە تەواو مانایان سەرکوت کردووە.