کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سپای تێرۆریستی پاسداران دەستی بە تۆپبارانکردنی کوردستان کردووە

13:47 - 27 جۆزەردان 2720

ڕۆژی سێشەممە، ڕێکەوتی ۲۷ی جۆزەردان، ناوچە شاخاوییەکانی کوردستان لە سنووری نێوان کوردستانی باشوور و ڕۆژهەڵات، کەوتنە بەر ڕقی دووبارەی هێزە تێرۆریستییەکانی سپای پاسداران.

لە کاتژمێر ۱ی نیوەڕۆ بە کاتی کوردستانی ڕۆژهەڵاتەوە، هێزەکانی سپای پاسداران دەستیان بە تۆپبارانکردنی ناوچەکە، بەتایبەت لە ئالانە، سەر بە چۆمان لە هەرێمی کوردستان کرد.

لە زەرەر و زیانی گیانی و ماددیی ئەو تۆپبارانە، زانیاریەکی ورد لەبەر دەستدا نییە و دواتر خوێنەران لە زانیاریەکانی دیکه ئاگادار دەکەینەوە.