کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سپای تێرۆریستی پاسداران شاخەکانی "شاهۆ" دەتەنێت

12:56 - 11 گەلاوێژ 2719

کوردستان میدیا: ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران بەردەوام هێز و چەکوچۆڵ بۆ چیاکانی کوردستان دەنێرێت و لە شاخەکانی شاهۆدا چالاکیی نیزامی ئەنجام دەدات.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕێکخراوی سپای تێرۆریستی پاسدارانی ڕێژیمی ئێسلامیی ئێران، لە "گەشکیـ"ـی سەر بە شاری کامیاران کە پایگایەکی گەورەی ئەو ڕێکخراوە تێرۆریستییەی لێ جێگیرە، دەستی بە جموجۆڵێکی نیزامیی نوێ کردووە.

 بەپێی ئەو ڕاپۆرته، سپای تێرۆریستی پاسداران، هێزێکی زۆری لە ئەندامانی ئەو ڕێکخراوەیەی بە چەکوچۆڵی قورسەوە، ڕەوانەی شاخەکانی شاهۆ کردووە.

لەو جموجۆلەی سپای تێرۆریستی پاسداراندا، ڕێژیم جیا لەوەیکە بە هێلیکۆپتێر چاودێریی ناوچەکە دەکات، لە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیش کەڵک وەردەگرێت.

ناردنی چەکوچۆڵ لە لایەن ناوەندە ئەمنییەتی و نیزامییەکانی ڕێژیم لە ماوەی ڕابردوودا بۆ شارەکانی کوردستان، لە لایەن ڕێژیمی ئێرانەوە بەردەوام درێژەی هەبووە و ڕێژیم کێوەکانی کوردستانی بە جێگرکردنی هێزی سەربازی و چەکوچۆڵی قورس، زیاتر میلیتاریزە کردووە.