کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سپای تێرۆریستی پاسداران، لە ماددە سڕکەرەکان وەکوو چەکێک بە دژی خەڵک کەڵک وەردەگرێت

13:33 - 8 پووشپەڕ 2719

کوردستان میدیا: سپای تێرۆریستی پاسداران، بە کەڵک وەرگرتن لە ماددە سڕکەرەکان، دەیەوێت خەڵکی ئێران کۆنترۆڵ بکات.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەری کوردستان میدیا، ئەو دەرمانە کزکەرەوانەی کە لە ئێراندا بڵاو دەبنەوە، لە لایەن کەسانێکی سەر بە سپای تێرۆریستی پاسدارانەوە، ماددەی سڕکەری جۆری "شیشە"ی تێکەڵ دەکرێت.

بەپێی ئەم سەرچاوەیە، ئەم دەرمانانە لە لایەن کەسانی سەر بە سپای تیرۆریستی پاسدارانەوە لە بازاڕەکاندا بە خەڵک دەفرۆشرێن.

سپای تێرۆریستی پاسدارانی ڕێژیمی ئێران، لەو ڕێگایەوە دەیەوێت خەڵکی وەزاڵەهاتووی ئێران بەم ماددە سڕکەرانەوە گیرۆدە بکات و تووشی تەوەهۆماتی مێشکیان بکات، تا دەست بۆ دزی، قەتڵ یان خۆکوژی بەرن و شیرازەی بنەماڵەکان هەڵوەشێتەوە.

ڕێژیمی ئێران لە هیچ کارێک سڵ ناکات، تەنانەت لە ئارایشگا و یانە وەرزشییەکاندا، لەم ماددە سڕکەرانە کە تێکەڵ بەم دەرمانانە کراون، کەڵک وەردەگرێت.

بەرپرسانی پەیوەندیداری ڕێژیم، زانیارییەکی چڕیان لەسەر فرۆشیارانی ماددە هۆشبەرەکان هەیە، بەڵام هیچ هەوڵێک بۆ بنەبڕکردنی فرۆشیارانی ماددە هۆشبەرەکان نادەن، ئەمەش ئەم ڕاستییەمان بۆ ڕوون دەکاتەوە کە فرۆشیارانی ماددە هۆشبەرەکان، مۆرە و بەکرێگیراوانی خودی ڕێژیمن و دەستیان بۆ بڵاوکردنەوەی ماددە هۆشبەرەکان کراوەیە.