کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سپای تێرۆریستی پاسداران لە کۆساڵاندا بنکەی نوێ دەکاتەوە

11:22 - 26 بانەمەڕ 2719

کوردستان میدیا: سپای تێرۆریستی پاسداران، لە کێوەکانی کۆساڵانی سەوڵاوادا، سەرقاڵی لێدانی پایگایە.

بەپێی هەواڵێک کە بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا گەیشتووە، سپای تێرۆریستی پاسداران، لە کێوەکانی کۆساڵاندا سەرقاڵی لێدانی جادەیە و لە چەند خاڵی نوێدا دەیەوێت پایگا دروست بکات.

وێڕای دەربڕینی ناڕەزایەتیی خەڵکی ناوچەکە، ئەندامانی سپا وتوویانە کە ڕاستەوخۆ لە "بەیتی ڕێبەریـ"ـیەوە ئیجازەمان وەرگرتووە و هیچ کەس مافی دەربڕینی ناڕەزایەتیی نییە.

بە هۆی چالاکییەکانی سپای تێرۆریستی پاسداران بۆ لێدانی جادە و بنکە، دارستانەکانی ناوچەکە وێران کراون.

هەروەها وێدەچێت کە سپای تێرۆریستی پاسداران، وەکوو ساڵانی پێش، دارستانەکانی دەوروبەری بنکەکان و هەروەها دارستانەکانی تر بسووتێنن.

ساڵانە، سپای تێرۆریستی پاسداران، دەیان بنکە لە ناوچە کوردنشینەکاندا دەکاتەوە و هۆکاری سەرەکین بۆ لەنێوبردنی سروشت و سووتاندنی دارستانەکان.

سپای تێرۆریستی پاسداران، لە ترسی حوزووری پێشمەرگە لە ناوچەکەدا، دەستی داوەتە دروستکردنی بنکە و ئاگر لە دارستانەکان بەر دەدات.