کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سپای تێرۆریستی پاسداران ناوچە شاخاوییەکانی کوردستان تۆپباران دەکات

13:18 - 13 گەلاوێژ 2720

لە درێژەی جینایەت و دەستدرێژییەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران بۆ سەر خاکی کوردستان، سپای تێرۆریستی پاسداران ناوچە شاخاوییەکانی کوردستان تۆپباران دەکات.

ئەمڕۆ ڕێکەوتی ١٣ی گەلاوێژ، ڕێکخراوی سپای تێرۆریستی پاسدارانی ڕێژیمی ئێران، بەتوندی ناوچه ‌شاخاوییه‌كانی كوردستان، بنكه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ و شوێنی نیشته‌جێبوونی خه‌ڵكی ئاسایی تۆپباران ده‌كات.

مانگی جۆزەردانی ئەمساڵ ڕێکخراوی سپای تیرۆریستی پاسداران بۆ ماوەی دوو ڕۆژی بەردەوام بە تۆپ و کاتیوشا ناوچە شاخاوییەکانی کوردستانی تۆپباران کرد.