کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سپای تێرۆریستی پاسداران ناوچە شاخاوییەکانی کوردستان تۆپباران دەکات

12:29 - 8 خەزەڵوەر 2720

ڕێژیمی داگیرکەری ئیسلامیی ئێران، لە درێژەی دەستدرێژییەکانی خۆیدا دیسانەوە ناوچە شاخاوییەکانی کوردستان تۆپباران دەکات.

ئەمڕۆ پێنج‌شەممە، ڕێکەوتی ٨ی خەزەڵوەری ١٣٩٩ی هەتاوی، بۆ جارێکی دیکە بنکە و پایەگا نیزامییەکانی ڕێژیمی تێرۆریستیی ئێران، ناوچە  شاخاوییەکانی لە هەرێمی کوردستان تۆپباران کرد.

بەپێی زانیارییەکان، ڕێژیمی ئێران دەڤەری "بەربزین" تۆپباران دەکات.

ئەم تۆپبارانە لە کاتژمێر ١١ و ٤٠ خولەک بە کاتی هەولێر دەستی پێ کردووە.

ئەم هەواڵە نوێ دەکرێتەوە.