کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سپای تێرۆریستی پاسداران ناوچەی "دزەی دۆڵـ"ـی میلیتاریزە کردووە

11:02 - 9 خەزەڵوەر 2720

سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران سەرەڕای ئەوەیکە گوندەکانی ناوچەی "دزەی دۆڵـ"ـی لە ورمێ میلیتاریزە کردووە، ناوچە شاخاوییەکانیشی تۆپباران کردووە.

بەپێی زانیارییەکان، هێزەکانی ئەو ڕێکخراوەیەی ڕێژیم بە بیانووی بوونی هێزی پێشمەرگە، ناوچە شاخاوییەکانی تۆپباران کردووە و لە هەمانکاتدا جاش و بەکرێگیراوەکان نێو باخ و ڕەزکانی ئەو ناوچەیە دەپشکنێت.

هێزەکانی ڕێژیم لە باخاتی گوندەکانی "دۆڵ، نازناز و بەردەکەشک" بڵاو بوونەتەوە و نێو باخەکان دەگەڕێن. هاوکات هێزەکانی ڕێژیم چیاکانی گوندی "دەلۆ"ی تۆپباران کردووە.

لەلایەکی دیکەوە ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێران بنەماڵەی پێشمەرگەکانی بانگهێشت کردووە و هەڕەشەی لێکردوون.

ڕێژیمی ئێران بە بیانووی بوونی هێزەکانی پێشمەرگە گوشاری خستووەتە سەر خەڵکی ئەو ناوچەیە.