کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سپای تێرۆریستی پاسداران هێزەکانی ڕەوانەی دەڤەری "دزەی دۆڵ" کردووە

17:56 - 27 جۆزەردان 2720

هێزەکانی سپای تێرۆریستی پاسداران هێزێکی زۆریان بە چەکوچۆڵی قورس و نیوە قورسەوە ڕەوانەی دەڤەری " دزەی دۆڵ " لە ورمێ کردووە و ئازار و ئەزیەتی خەڵکی ئەو ناوچەیە دەدەن.

هێزەکانی ڕێژیم بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و چەکوچۆڵی قورس و نیوە قورسەوە ڕوویان لەوێ کردووە و ئیزن نادەن خەڵک سەردانی ماڵ و مووچە و مەزرای خۆیان بکەن.

ئەو هێزانەی ڕێژیم لە مزگەوتی گوندەکانی ئەو ناوچەیە دەمێننەوە و لە سەر مزگەوتی ئەو گوندە نیگابانی دەدەن و لە نێو باخ و کەژ و کێوی ئەو گوندەدا به ماشین دەگەڕێن.

ئەو هێزانە بە ١٠ ماشێنەوە بۆ ماوەی سێ ڕۆژە لەو دەڤەرە و گوندەکانیدا لە هاتوچۆ دان.