کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سپای تێرۆریستی پاسداران و هەناردەکردنی شاراوەی مەڕوماڵات بۆ هەرێمی کوردستان

13:57 - 16 بانەمەڕ 2719

کوردستان میدیا: بۆ بەدەستهێنانی دۆلار و پارە، تێرۆریستانی سپای پاسداران، ئەمجارەش بە شاراوە ڕوویان کردووەتە هەناردەکردنی مەڕوماڵات بۆ هەرێمی کوردستان.

وێڕای بوونی گەمارۆ و گوشاری قورسی ئابووریی لەسەر ئێران، جگە لە نەوت، ئێستا سپای تێرۆریستی پاسداران، بە شاراوە و بە بارهەڵگری سەرپۆشراوەوە، مەڕوماڵات هەناردەی هەرێمی کوردستان دەکات.

بەپێی ئەو کورتەڤیدئۆیەی کە بۆ ماڵپەڕی کوردستان میدیا نێردراوە، ئەم ڕێکخراوە تێرۆریستییە، بۆ دابینکردنی دۆلار، پاش هەناردەکردنی پیاز، تەماتەش بە شێوەی شاراوە هەناردە دەکات.

بە هۆی ئەوەی کە سەرچاوەی داهاتی سپای تێرۆریستی ڕووی لە وشکبوون کردووە، دەستی داوەتە ئەم کارانە و خواردەمەنی هەناردەی هەرێمی کوردستان دەکات.

ئەم گەمارۆوانە کە بە ناوی گەمارۆی دژە تێرۆریزم ئەنجام دراون، ڕێژیمی ئێرانی تووشی قەیرانی گەورەی ئابووری کردووە و ڕێژیم هەوڵ دەدات، بە هەناردەکردنی شاراوەی ئەم جۆرە شتانە، پارە و دۆلار بەدەست بهێنێت.