کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سپای تێرۆریستی پاسداران ڕژاوەتە ناو گوندی قەرەسەقەل

13:49 - 4 گەلاوێژ 2719

کوردستان میدیا: هێزەکانی سپای تێرۆریستی پاسدارانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران ڕژاونەتە ناو گوندی قەرەسەقەل و ئەو گوندەیان گەمارۆ داوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی هەواڵی تیشک، ئەمڕۆ هەینی ڕێکەوتی ٤ی گەلاوێژ ژمارەیەک زۆر لە هێزەکانی سپای تێرۆریستی پاسدارانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران ڕژاونەتە ناو گوندی قەرەسەقەل سەر بە شاری شنۆ.

بەپێی ئەو هەواڵە زیاتر لە ١٠٠ سەربازی تێرۆریستی ئەو ڕێکخراوەیە، لە باغەکانی ئەو گوندەدا گەشت لێدەدەن و بە توندی چاودێری هاتوچۆی خەڵک دەکەن.

سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێران جیا لەوەیکە بنکە و پایگا کۆنەکانی نوێ دەکاتەوە، چەکوچۆڵیش ڕەوانەی شارەکانی کوردستان دەکات و فەزایەکی تەواو نیزامی بە سەر کوردستاندا زاڵ کردووە.

لە دوای ڕاگەیاندنی "ڕاسانی ڕۆژهەڵات" و حزووری هێزی پێشمەرگەی کوردستان لەنێو خۆی وڵاتدا ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لە ترسی هێزی پێشمەرگەی کوردستان بە توندترین شێوە چاودێری بە سەر خەڵکدا دەکات.