کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سپای تێرۆریستی پاسداران گوشاری خستووەتە سەر دەرمانخانە و دوکتورەکان

11:13 - 5 سەرماوەز 2719

کوردستان میدیا: سپای تێرۆریستی پاسداران سەرەڕای سەرکوتکردنی دڕندانەی خۆپیشاندەران، داوای ڕادەستکردنی بریندارەکانی ئەو ناڕەزایەتییانەی کردووە و گوشاری خستووەتە سەر نەخۆشخانە و دەرمانخانەکان.

هەواڵنێری مالپەڕی کوردستان میدیا لە بۆکان ڕایگەیاندووە، سپاى تێرۆریستی پاسداران و ناوەندە ئيتلاعاتییەکانی ڕێژیم لەو شارەدا، گوشاریان خستووەتە سەر دەرمانخانەكان كه ڤیدیۆی کامێراکانی چاوەدێرییان ڕادەست بکەن تا ناونیشانی ئەو كەسانەی کە داوای دەرمانیان بۆ بریندارەکان کردووە پەیدا بکەن.

هەروەها گوشاریان خستووەتە سەر چەندین دوکتور كه بريندارەكانيان تيمار كردووه و داواى ناونیشانی بريندارەكان دەكەن.

بەپێی وتەی هەواڵنێری کوردستان میدیا، دەرمانخانەکان و پزیشکەکان، ئێستا له‌ژێر گوشاری هێزه ئەمنییەتییەکانی ڕێژیمدان.

لە هەنووکەدا کۆمەڵێک له بريندارەكانى بۆكان پێويستیيان به تیمارکردن و نەشتەرگەری هەيه، بەڵام له ترسى هێزەكانى ڕێژيم، ناتوانن برينەكانيان تيمار بكەن و ئەگەر دەرمان نەكرێن تووشى کێشە و نەخۆشیی تر و تەنانەت هەڕەشەی مردنیان لەسەرە.