کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سپای تێرۆریستی پاسداران، ئەندامە جاشە بێکەڵکەکانی خۆی دەر دەکات

11:37 - 25 بانەمەڕ 2719

کوردستان میدیا: سپای تێرۆریستی پاسداران لە شاری مەریوان، بە بۆنەی بێپارەیی، ٨٠ جاش لە ڕیزەکانی خۆی دەر دەکات.

بەپێی هەواڵێک کە لە سەرچاوەیەکی ئاگادار لە نێو ڕێژیمدا بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا گەیشتووە، لە شاری مەریوان و گوندەکانی دەوروبەریدا، سپای تێرۆریستی پاسداران، ٨٠ جاشی خۆی کە ئیتر کەڵکیان نەماوە، دەر کردووە و مووچەکەیانی بڕیوە.

سیاسەتی ڕێژیم بۆ بێکاری و هەژاری لە ناوچە کوردنشینەکاندا و ڕاکێشانی کەسانی کاڵفام بۆ نێو ڕیزەکانی بەسیج و سپا، ئێستا بە بۆنەی بێپارەیی گەیشتووەتە بونبەست و خۆی دەریان دەکات.

ڕێژیم هەمیشە لە ناوچە کوردنشینەکاندا ئەندامگەلێکی فریو داوە و لە ڕیزەکانی خۆیدا وەک کاسەلێسێک جێی کردوونەتەوە، بەڵام لە بەرانبەردا هیچ ڕێزێکی بۆیان نییە و هەر کاتێک زانیویە کە کەڵکیان نەماوە، ئیتر پارەیان بۆ بەفیڕۆ نادات و وەک مۆرەیەکی سووتاو دەریان دەکات.

دوای بەتێرۆریست ناساندنی سپای تێرۆریستی پاسداران لە لایەن ئامریکاوە و هەروەها گەمارۆوە توندەکانی سەر ڕێژیمی ئێران، ئەم ڕێکخراوە تێرۆریستییە تووشی قەیرانی ماڵی بووە و وێدەچێت ئەندامگەلێکی زۆرتر دەر بکات و کەسانی تریش ڕیزەکانی بەجێ بهێڵن