کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سپای تێرۆریستیی پاسداران تەنانەت لە مەڕوماڵاتیش دەترسێت

12:25 - 15 رەشەمه 2718

کوردستان میدیا: ڕێکخراوی سپای تێرۆریستیی پاسداران، هەڕەشە لە خەڵکی کوردستانی باشوور دەکات، کە ئاژەڵەکەنیان لە نزیکیی کوردستانی ڕۆژهەڵات نەلەوەڕێنن.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران، هۆشداری داوەتە دانیشتووانی ١٠ گوندی کوردستانی باشوور، کە مەڕوماڵاتەکانیان لە کوردستانی ڕۆژهەڵاتەوە نزیک نەکەنەوە و لە لەوەڕگەکانی نزیک گوندەکانی خۆیان بیانلەوڕێنن.

هاوکات کاربەدەستانی ئەو ڕێکخراوە تێرۆریستییە هۆشداریشان بە وەرزێڕانی کورد داوە زۆر سەردانی مووچە و مەزراکانیان نەکەن.

لەو بارەوە، سپای پاسداران ڕێژیمی ئیران بە دانیشتووانی ١٠ گوندی سنووری شارۆچكەكانی قۆرەتوو لە سنووری ئیدارەی گەرمیان ڕاگەیاندووە، ئاژەڵەكانیان نزیک لە سنوور و لەسـەر خاكی باشووری كوردستان بلەوەڕێنن.

یەکێک لە دانیشتووانی ئەو ناوچەیەی باسی لەوە کردووە: ''له ‌ماوه‌ی ١٠ ڕۆژدا، سێ جار ڕانه ‌مەڕەکانمان گیران، كوڕه‌كه‌شیان گرتین و بردیانه‌ سه‌رپێڵ، شه‌و ئازادیان كرد، دواتر ڕانێكی دیكه‌ش گیرا و خاوه‌ن ڕانەکە به‌ شه‌ڕە ‌دار و تفه‌نگ مەڕەکانی وەرگرتەوە‌".

ڕێکخراوی سپای ڕێژیم، یەکەمجار نییە کە هۆشداری بە ئاژەڵداران دەدات مەڕ و ماڵاتەکانیان لە چیا نەلەوڕێنن و زۆر جاریش دەستی بەسەر مەروماڵاتی خەڵکی کوردستاندا گرتووە و پێی نەداونەتەوە.