کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سپای تێرۆریستیی پاسداران پێش بە چالاکیی خەڵکی سەردەشت بۆ پێشگرتن لە کۆرۆنا دەگرێت

17:58 - 6 خاکەلێوه 2720

لە سەردەشت خەڵکی گوندەکانی ئەو شارە کە خۆیان کۆبوونەتەوە هەتا ناو شارەکە بۆ پێشگرتن لە بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا بە دەرمانی دژەگەند بپڕژێنن؛ بەڵام ڕێکخراوی سپای تێرۆریستیی پاسداران پێشی پێگرتوون.

ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٦ی خاکەلێوە، لە سەردەشت خەڵکێکی زۆر بۆ پێشگرتن لە بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا بڕیار بووە ناو شار بە دەرمانی دژەگەند بپڕژێنن، بەڵام سپای تێرۆریستیی پاسداران پێشی پێ گرتوون.

خەڵک بە کەرەستەی خۆیان و لەسەر تێچووی خۆیان بڕیار بووە ئەو شارە بە دەرمان بپڕژێنن.

دوای ئەوەیکە سپای تێرۆریستی پاسداران ئاگاداری ئەو هەوڵەی خەڵک دەبێت ئیزن نادات کەرەستەکانی دەرمان پڕژاندان بڕۆنە ناو شار.

هاوکات هێزەکانی سپای ڕێژیمی ئێران کەرەستە و کەلوپەلی خەڵکیان کاغەز و ئارمی سپای تێرۆریستیی پاسداران لێداون، هەتا بە ناوی سپا ئەو کارە بڵاو بکرێتەوە.

دوای ئەو کارەی هێزەکانی سپای تێرۆریستیی پاسداران فیلم  و وێنەیان لە خەڵک و کەرەستەکان گرتووە و ڕەوانەی دەروەی پادگانی تێرۆریست "سەفەرزادەیان" کردوون.

لە ماوەیەدا کە خەڵک لە کوردستان خۆیان بۆ پێشگرتن لە کۆرۆنا هەوڵیان داوە ڕێژیمی ئێران هۆشداریی بە خەڵک و کەمپەینەکان داوە کە دەبێ کۆتایی بە چالاکییەکانتان بێنن یا لەژێر بڕیاری ئێمەدا کار بکەن.

ڕۆژنامەی "ئێعتماد ئانلاین" لە نامەیەکی سەرئاوەڵادا ڕوو لە ستادی "بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ کۆرۆنا" بڵاوی کردبووە کە گۆیا ڕەوتێکی شاراوە سەر بە دەسەڵات لە ئێراندا دەیهەوێ پێش بە چالاکیی مەدەنیی خەڵک بگرێت.