کوردستان میدیا: سپای پاسداران ئاژه‌ڵدارانی کوردی عێراقی له سنووره‌کانی هه‌رێمی کوردستان ئاگادار کردۆته‌وه که ناوچه کوێستانییه‌کانی هاوسنوور له‌گه‌ڵ ئێران چۆڵ بکه‌ن، هه‌تا له ئه‌گه‌ری شه‌ڕ و تێکهه‌ڵچوون تووشی خه‌ساری گیانی و ماڵی نه‌بن.
ماڵپه‌ڕی خه‌ندان له زاری ئاژه‌ڵداران و ده‌وارنشینانی ناوچه سنوورییه‌کانی ئێران و هه‌رێمی کوردستان بڵاوی کردۆته‌وه، سپای پاسدارانی رێژیمی ئاگاداریی به‌و ئاژه‌ڵدارانه داوه که به زووترین کات کوێستانه‌کان چۆڵ بکه‌ن و شوێنی دانیشتنه‌که‌یان به‌جێ بێڵن.
یه‌کێک له ئاژه‌ڵداران به سه‌رچاوه‌که‌ی گوتووه: سپای پاسدارانی رێژیمی ئێران له نزیکیی کوێستانه‌کانی قه‌ندیل له سنووری هه‌رێمی کوردستان جێگیر بوون و ئه‌وانیش به ناچار شوێنه‌کانیان چۆڵ کردووه.
ئه‌و ئاژه‌ڵدارانه وێڕای ئاماژه به‌وه‌ی که هه‌موو ساڵێک بۆ له‌وه‌ڕاندنی ئاژه‌ڵه‌کانیان روو له‌و ناوچانه ده‌که‌ن، ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر کوێستانه‌کانمان چۆڵ نه‌ده‌کرد تووشی خه‌ساری گه‌وره‌ی گیانی و ماڵی ده‌بووینه‌وه.
سپای پاسدارانی رێژیم له‌م ساڵانه‌ی دواییدا به بیانووی بوونی هێزی چه‌کداری سه‌ربه پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیه (پ‌ک‌ک)، هێرش ده‌کاته سه‌ر ناوچه سنوورییه‌کانی نێوان ئێران و هه‌رێمی کوردستان.
له‌م هێرشانه‌دا خه‌ڵکی بێ‌دیفاعی سنوورنشین خه‌ساری گیانی و ماڵیی به‌رفراوانی لێ که‌وتووه.
کۆمه‌ڵێک کارناس له‌و بڕوایه دان، رێژیمی ئێران له چه‌کدارانی سه‌ربه (پ‌ک‌ک) وه‌کوو دوژمنێکی فه‌رزی له‌مه‌ڕ به‌ڕێوه‌چوونی مانۆره نیزامییه‌کانی خۆی که‌ڵک وه‌ر ده‌گرێت.
ژماره‌یه‌کیش له‌و بڕوایه دان له رێژیمی ئێران به‌م بیانووه‌وه حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بخاته ژێر گوشاری ناوچه‌ی ئارامی کوردستان تێک بشێوێنێت.