کوردستان میدیا: سپای پاسداران که‌رته سنوورییه‌کانی ئێران به بیانووی مانۆڕی ٣ هه‌زار که‌سیی به‌سیج له ژێر ناوی کاروان راهیان نور میلیتاریزه و به توندی ئه‌منیه‌تی کردووه.
ئه‌م مانۆڕه له مه‌ریوانه‌وه ده‌ست پێ ده‌کات و له پیرانشار کۆتایی پێ دێت.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵی گه‌یشتوو به ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیا، له رێکه‌وتی ١ی پووشپه‌ڕی ١٣٩١ی هه‌تاوی، ٣ هه‌زای به‌سیجی له ژێر ناوی کاروان راهیان نور سه‌ردانی ناوچه سنوورییه‌کانی ئێران و هه‌رێمی کوردستان ده‌که‌ن.
ئه‌و مانۆڕه له ناوچه سنوورییه‌کانی پارێزگای سنه و به‌شێک له سنووره‌کانی پاریزگای ورمێ به‌ڕێوه ده‌چێت.
به‌گوێره‌ی ئه‌م هه‌واڵه، ئه‌و مانۆڕه له گوندی دزڵیی سه‌ربه ناوچه‌ی هه‌ورامانی مه‌ریوان ده‌ست پێ ده‌کات و هه‌تا شاری پیرانشار درێژه‌ی ده‌بێت.
سپای پاسداران به بیانووی ئاماده بوونی ئه‌م کاراوانه، کرده‌وه ئه‌منیه‌تی ــ نیزامییه‌کانی خۆی له سنووری نێوان ئێران و هه‌رێمی کوردستان توندتۆڵ‌تر کردۆته‌وه.
سپای پاسدارانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران له شاری مه‌ریوان دووربینی دابه‌ستراو (مدار بسته)ی داناوه و گه‌شتی شه‌وانه‌ی له‌مه‌ڕ کونترۆڵی شار به شێوه‌یه‌کی توند زیاد کردوه. هه‌روه‌ها ناوه‌نده‌کانی سپای پاسداران، به رێوشوێنی توندتری ئه‌منیه‌تی چاودێری ده‌کرێن.
مانۆڕی کاروان راهیان نور له ئاست قوتابخانه و زانینگه‌کانیش به‌ڕێوه ده‌چێت که ساڵانه بوودجه‌یه‌کی زۆر بۆ به‌ڕێوه‌بردنییان ده‌رخان ده‌کرێت.
راگەیەنەکانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران