کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سپای پاسداران بۆ ساڵیادی مردنی خومەینی مووشەکی هاگ دادەنێت

11:36 - 12 جۆزەردان 2719

کوردستان میدیا: سپای پاسداران لە ساڵیادی مردنی "خومەینی"، ڕێبەری پێشووی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران، لە نزیک گۆڕەکەی "مووشەکی هاگ" دادەنێت.

پاسدار محەممەدڕەزا یەزدی، فەرماندەی سپا لە هێزی محەممەد ڕەسوولەڵڵا، ڕایگەیاندووە: کە بۆ سیهەمین ساڵیادی مردنی "خومەینی"، ڕێبەری پێشووی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران، "مووشەکی هاگ"، بۆ پاراستنی گۆڕەکەی ناوبراو دادەمەزرێنن.

بە وتەی ئەم فەرماندەیەی سپا ئەم مووشەکانە لە دەوروبەری ١٠ کیلۆمێتری گۆڕی "خومەینی"، بە مەبەستی پاراستنی ئەمنیەتی ئەو دەوروبەرە دادەمەزرێنێت.

بڕیار وایە هەر وەک ساڵانی پێشوو، "عەلی خامنەیی"، لە ساڵیادی مردنی "خومەینیـ"ـدا، کە هاوکاتە لەگەڵ بەدەسەڵاتگەیشتنی دەستی ناوبراو، لە گۆڕی "خومەینی" لێدوان بدات. لەم ڕێوڕەسمەدا زۆربەی بەرپرسانی پلە باڵای ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران ئامادە دەبن.

دەوترێت مووشەکی  هاگی مەودابڕی نێوەنجی لە کاتی دەسەڵاتی محەممەدڕەزا شادا، لە ئامریکا کڕدراوە. ڕێژیمی ئێران پێشتر ڕایگەیاندبوو، کە ئەم مووشەکانەیان دەستکاری کردووە و "بەڕۆژتر"یان کردووە.

خومەینی، دامەزرێنەری ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران، لە ڕێکەوتی ١٣ی گوڵان، بە هۆی نەخۆشییەوە مرد، ناوبراو لە ڕێکەوتی ٢٨ی گەلاوێژ، فەرمانی جیهادی لە دژی کورد دەرکرد و بووە هۆی شەهیدبوونی هەزاران تاکی کوردستان.