
سپای تێرۆریستی پاسدارانی ڕێژیمی ئێران بۆ کۆنترۆڵی زیاتر و سیخوڕی لە کوردستان، سیمکارتی خۆڕایی بە خەڵک دەدات.
ڕێژیمی ئێران بۆ کۆنترۆڵی زیاتری کوردستان بە هەموو شێوازیک هەوڵ دەدات و لە هەموو ڕێگایەک کەڵک وەردەگرێت تاکوو خەڵک بخاتە ژێر چاوەدێرییەوە.
بەپێی زانیارییە گەیشتووەکان لە شاری "سەقز" و "جوانڕۆ"وە، سپای تیرۆریستیی پاسدارانی ڕێژیم لە ڕێگای دەستوپەیوەندییەکانیەوە سیمکارتی بەخۆڕایی بە خەڵکی ئەو شارانە، بەتایبەت گوندەکانی دەوروبەریان دەدات.
ئەو سیمکارتانە لە جۆری "ئیرانسێلـ"ـن و ئەمە ماوەی دوو سێ ساڵێکە ڕێژیم بەشێوەی خۆڕایی بە نێو خەڵکدا بڵاوی دەکاتەوە.
پێشتریش ڕێژیم سیمکارتگەلێکی بە ناوی "سیمکارتی دانشجوویی" بە خوێندکارانی زانکۆکان داوە و ئەوە کردەوەیەک بوو بۆ ئەوەی کە لە ڕێگای ئەو سیمکارتانەوە پەیوەندییەکانی خویندکاران بخاتە ژێر چاوەدێریی خۆیەوە و سیخوڕییان لەسەر بکات.