دوای ئەوەیکە جێگری فەرماندەی سپای پاسدرانی ڕێژیمی ئێران وتبووی: "شەڕی فەرهەنگی لەنێو ماڵەکان و مۆبایلەکانی ئێمە لە ئارادایە"، ''غولامڕەزا سلێمانی'' فەرماندەی بەسیج ڕایگەیاندووە کە ئەو هێزە بۆ چاوەدەێریی زیاتر بەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان پشتیوانیی تەکنیکی، کەرەستەیی و مەعنەوی لە بەسیجەکان دەکات.
ئەو هەوڵەی سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێران لە حاڵێکدایە کە خەڵک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وەکوو سەنگەرێکی بەهێز دژی ئەو ڕێژیمە کەڵک وەردەگرن و ئەمە نیگەرانیی زۆری لەنێو بەرپرسانی ڕێژیم دروست کردووە.
ڕێژیمی ئێران بە بەردەوامی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا هۆشداری بە بەکارهێنەران دەدات کە نابێ لە دنیای خوازەکیدا پۆست و نووسراوەکانی دژی ڕێژیم لایک بکەن دەنا بەپێی یاسا سزا دەدرێن.
لە ئێستادا سپای پاسداران بۆ چاوەدەێریی زیاتر هەوڵ دەدات بە پشتیوانیی ماڵی و کەرەستەی زیاتر لە هێزەکانی خۆی، جموجۆڵی خەڵک زیاتر کۆنترۆڵ بکات.