کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سپای پاسداران بۆ چەواشەکاری داوای پێڕاگەیشتن بە گوندەکانی "نییەر، تەنگیسەر و مێراو"ی کردووە

18:26 - 19 رێبەندان 2720

فەرماندەی سپای تێرۆریستیی پاسدارانی"بەیتولموقەدەسـ"ـی ڕێژیم لە پارێزگای "سنە" داوای پێڕاگەیشتن بە دۆخی خەڵکی گوندەکانی "نییەر، تەنگیسەر و مێراوی" کردووە.

پاسدار "سادق حسێنی" فەرماندەی سپای "بەیتولموقەدەسـ"ـی ڕێژیم لە پارێزگای سنە وتوویەتی گوندەکانی "نییەر ،تەنگیسەر و مێراو" بەهۆی ئەوەیکە دەفرایەتییەکی گەورەیان لە ڕووی مرۆیی و بەرهەمهێنانەوە هەیە ئەرکی کە پێڕاگەیشتن بە کێشەکانیان بکات.

ناوبراو هەروەها وتوویەتی سەبارەت بە کێشەکانی ئەو گوندانە بەدواداچوونمان کردووە و لەو پەیوەندییەدا پشتیوانی لەو پیشانە دەکەین کە لە ماڵەوە بەڕێ خراوە و یارمەتی بنەماڵە هەژارەکان دەدەین و کێشەی ڕێگاوبانیان بۆ چارەسەر دەکەین.

ئەوەی ڕوون و ئاشکرایە ئەوەیە کە ئەو بەڵێنییە بریقەدارانە تەنیا بۆ هەڵخەڵەتاندنی خەڵکە و چەواشەکاریه؛ هەروەها سەرقاڵکردنی خەڵک بە بابەتە لاوەکییەکانەوە بۆ ئەوەی کە کۆنترۆڵی خۆیان بەسەر ئەو گوندانەدا زیاتر بکەنەوە و ئامانجەکانیان لەوێدا بەڕێوە ببەن.