کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سپای پاسداران تێرۆریستە

11:47 - 26 خاکەلێوه 2719

کوردستان میدیا: دەزگای ڕێکخستنی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، تراکت و پۆستێری تایبەت بە پرسی "بەتێرۆریست ناساندنی سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێرانی"، بڵاو کردەوە.

لە دوای ئەوەی کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکا، ڕێکخراوی تێرۆریستی سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئیرانی بەفەرمی وەکوو ڕێکخراوێکی تێرۆریستی ناساند و حیزبی دێموکرات و ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران، پشتیوانییان لەم بریارە دەربڕی.

لەم پێوەندییەدا، دەزگای ڕێکخستنی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، تراکت و پۆستێری تایبەت بە پرسی "بەتێرۆریست ناساندنی سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێرانی" بڵاو کردەوە.

وێنەی تراکت و پوستێرەکانی تایبەت "بەتێرۆریست ناساندنی سپای پاسداران" بە دروشمەگەلێکی وەک :

سپای پاسداران سپای تێرۆر

تێرۆریستەکان دوژمنی مرۆڤایەتین

شەڕ لە دژی تێرۆر خەباتێکی ڕەوایە

خەڵکی کوردستان قوربانی تێرۆریزمی دەوڵەتین

خەباتی خەڵکی خۆرهەڵاتی کوردستان، خەبات لە دژی تێرۆریزمی دەوڵەتییە

و... نووسراون.

بەتێرۆریست ناساندنی سپای پاسداران، لە لایەن وڵاتان و ڕێکخراوە سیاسییەکان پێشوازێکی بێوێنەی لێ کەوتەوە.