کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سپای پاسداران دەست بەسەر مەڕ و ماڵاتی خەڵکدا دادەگرێت

12:05 - 27 پووشپەڕ 2720

سپای تێرۆریستیی پاسدارانی ڕێژیمی ئێران لە کوردستان مەڕ و ماڵاتی خەڵک بە تاڵان دەبات و لە بازاڕەکاندا دەیانفرۆشێتەوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی "کوردستان میدیا"، سپای تێرۆریستی پاسدارانی ڕێژیمی ئێران دەستی بەسەر ١٥٠ سەر مەڕ و ماڵاتی کەسێک بە ناوی "حاجی محەممەد ڕەسووڵ تاپ" خەڵکی گوندی "گرکاشانـ"ـی شنۆ لە نیزیک کێلەشیندا داگرتووە.

دەوترێت سپای تێرۆریستی پاسداران چەندین سەر لەو مەڕ و ماڵاتەی کوشتووەتەوە و لەنێو خۆیاندا بۆ خواردن دابەشیان کردووە و ئەوەشی کە ماوەتەوە ناردوویانە بۆ کوشتارگا.

هەر لەو پەیوەندییەدا لە ماوەی ڕابردوودا، سپای تێرۆریستی پاسدارانی ڕێژیمی ئێران لە شارەکانی پیرانشار و مەریوان، هەڵیانکوتاوەتە سەر مەڕدارن، یا پارەی زۆرەملێیان لێوەرگرتوون و یان مەڕ و ماڵاتەکانیان لەگەڵ خۆیان بردووە.

ڕێژیمی ئێران لە کوردستان بە بیانووی جۆراجۆر دەست بەسەر داهات و بژێویی خەڵکدا دەگرێت و دواتر دەیفرۆشێتەوە.