کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سپای پاسداران لە کوردستان مادەی سڕکەر دەچێنێت و بڵاوی دەکاتەوە

11:56 - 28 خەزەڵوەر 2720

بەپێی زانیارییە گەیشتووەکان بە ماڵپەڕی "کوردستان میدیا" لە ناوچەی مەرگەوەڕی سەر بە پارێزگای ورمێ، ڕێکخراوی سپای تێرۆریستی پاسداران بە هاوکاریی کەسانێکی سەر بەو ڕێکخراوەیە مادەی سڕکەر دەچێنێت و بڵاوی دەکاتەوە.

بەپێی زانیارییەکان سپای پاسداران لە شارەکانی دیکەی ئێران کەسانێکی هێناوە لە زەوییەکانی ئەو ناوچەیە "حەشیش و ماریجوانا" دەچێنن.

سپای پاسداران بەئەنقەست ئەو کارە دەکات هەتا لاوانی ئەو ناوچەیە تووشی مادە سڕکەرەکان بکات.

لەو پێوەندییەدا تەنانەت منداڵانی تەمەن ١٢ ساڵ تووشی مادە سڕکەرکان بوونە.