بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی "کوردستان میدیا" سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێران لە بانە بەردەوام لە مزگەوتەکان کۆبوونەوە بۆ خەڵک دەگرێت و دەیانهەوێت خەڵک بۆ لای خۆیان ڕاکێشن.
بەپێی زانیارییەکان سپای پاسداران بە پێشنیاری پاسدار ''ئەمەری'' دەیهەوێت لە مزگەوتەکان بنکە دابمەزرێنێت کە لە کۆبوونەیەکدا چەندین مامۆستای ئایینی دژایەتیی ئەو بڕیارەیان کردووە.
هەواڵنیری ماڵپەڕی "کوردستان میدیا" ڕایگەیاندووە ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی بانە چەندین سیخوڕی خۆی سازمان داوە کە بە جلوبەرگی خاکییەوە خۆیان بە کەسانی نیشتمانپەروەر لە قەڵەم بدەن و بۆیە داوایان کردووە کە خەڵک فڕیوی ئەو سیخوڕانە نەخۆن و باوەڕیان پێ نکەن.
ئەو هەوڵانەی سپای پاسدران لە حاڵێکدایە لە چەند ڕۆژی ڕابردووە دامودەزگا ئەمنییەتییەکانی ڕێژیمی ئێران پەلامارێکی سەرکوتکەرانەیان بۆ سەر چالاکانی مەدەنی له کوردستان دەست پێکردووە و هەتا ئێستا چەندین کەسیان دەسبەسەر و ڕاپێچی ناوەندە ئەمنییەتییەکان کردووە.