کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سپای پاسداران و کردەوە تێرۆریستییەکانی لە شاری سەوڵاوا

17:30 - 8 بانەمەڕ 2719

کوردستان میدیا: سپای تێرۆریستی پاسداران لە شاری سەوڵاوا، بەردەوام خەریکی تێرۆریستپەروەری و نائەمنکردنی ناوچەکەیە.

سپای تێرۆریستی پاسداران لە سەوڵاوا، چەندین بینایان بۆ پەروەردەی جاش و تێرۆریست هەیە، لەوانە دەرمانگەی مورادی، کە تێیدا ٢٥٠ کەسی چالاک کار دەکەن و ڕێژیم ژمارەیەکی زۆری بەسیج، جاش و سیخۆڕی چالاکی لە ناوچەی سەوڵاوا و شامیاندا هەیە.

هەروەها سپای تێرۆریست لە سەوڵاوا، بە فەرماندەییی سەرهەنگ "غەفار"، لەم بنکانە بۆ ئەشکەنجەکردنی گیراوانی سیاسی کەڵک وەر دەگرێت.

سپای تێرۆریستی پاسداران لە شارستانی سەوڵاوا، بە چەندین ماشینی نیزامی و کەسیی، شەوانەڕۆژ چاوەدێریی ناوچەکە دەکەن و کوێستانەکانیش دەگەڕێن و بەردەوام لەگەڵ جاشەکان لە گوندەکاندا لە پەیوەندیدان و چالاکییە خەڵکییەکان چاوەدێری دەکەن.

جێگای ئاماژەیە، کە سپای تێرۆریستی پاسداران، لە کاتی شەودا لە ترسی بوونی پێشمەرگە لە ناوچەکەدا، ناوێرن بە جلوبەرگ و ماشینی نیزامییەوە دەربکەون و لە جلوبەرگ و ماشینی کەسیی کەڵک وەر دەگرن و کەسەکانیان بەتەواوی چەکدارن.