کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سپای پاسداران چەکوچۆڵی قورس دەباتە سنووری قەرەباغ

11:56 - 4 خەزەڵوەر 2720

سپای تێرۆریستی پاسدارانی ڕێژیمی ئێران ڕێژەیەکی زۆر چەکوچۆڵی قورسی شەڕی ناردووەتە سنووری قەرەباغ و چەندین لەشکریشی لەو ناوچەیەدا جێگیر کردووە.

سپای تێرۆریستی پاسدارانی ڕێژیم زیاتر لە ٣٠ تانک و ماشینی زرێپۆشی ناردووەتە سنووری قەرەباغ و ئەو ناوچە شەڕاوییانە کە جێی مشتومڕیی نێوان ئەرمەنستان و کۆماری ئازەربایجانە.

تا ئێستا لەشکری ٢٥ی کەربەلای سپای پاسداران و لەشکری ١٦ی ئەرتشی ڕێژیم نێردراونەتە سنووری "خودائافەرین" و "قەرەباغ".

پاسداری تێرۆریست "محەممەد پاکپوور" فەرماندەی هێزی زەوینیی سپای تێرۆریستی پاسداران، گواستنەوەی چەکوچۆڵ و جێگیربوونی یەکە نیزامییەکانی سپای پاسدارانی پشتڕاست کردووەتەوە.

ڕێژیمی ئێران و فەرماندەی هێزی زەوینیی سپای پاسداران ڕایانگەیاندووە کە گواستنەوەی چەکوچۆڵ و هێزی نیزامی بۆ سنووری "خودائافەرین" بە مەبەستی پاراستنی سنوورەکانی پارێزگای تەورێز ئەنجام دراوە.

لە سەرەتای دەستپێکی شەڕ و تێکهەڵچوون لەنێوان ئەرمەنستان و ئازەربایجاندا لەسەر ناوچەی "قەرەباغ" کە ناوچەی سنووری و دراوسێی ئێرانە، تا ئێستا سەدان ڕاکێت و مووشەک لە گوندەکان و ناوچە سنوورییەکانی شارستانی خودائافەرینی داوە.