کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سپای پاسدارانی ڕێژیم قاچاخی گازۆئیل دەکات

18:27 - 9 پووشپەڕ 2721

گرتە ڤیدئۆیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاو بووەتەوە کە پیشان دەدات، کانتینێرێک لە لەنگەرگەی "ڕەجایی" کوون بووە و لەو کانتینێرە گازۆئیل دێتە خوارێ.

ئەو کانتینێرە هی شیرکەتێکە کە هیچ زانییارییەک سەبارەت بەو شیرکەتە لەبەردەستدا نییە  بەڵام بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان  دەستی تاوان بۆ لای سپای پاسداران درێژ دەکەن و دەڵێن: "ڕۆژانە سپای پاسدارانی ڕێژیم لە ناوچە سنوورییەکان بەهۆی چەند لیتر سووتەمەنی کۆڵبەران دەکوژێت بەڵام خۆی ڕۆژانە بە کانتینێر ملیۆنان لیتر گازۆئیل قاچاخ دەکات.

بەپێی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆیی کوردپا تەنیا لە سێ مانگی وەرزی بەهاری ئەمساڵدا تەنیا لە کوردستان ٥٠ کۆڵبەر کوژراو و بریندار بوونە کە زۆربەی کوژراوەکان ڕاستەوخۆ لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە تەقەیان لێ کراوە.