کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سپای پاسدارانی ڕێژیم لە پاوە بۆ دروستکردنی پایگا دارستانەکان دەبڕێت

10:39 - 5 سەرماوەز 2720

بەپێی زانیارییەکانی گەیشتوو بە ماڵپەڕی "کوردستان میدیا" سپای پاسدارانی ڕێژیم لە پایگای "دۆرۆ" لە پاوە، دارەکانی دەوروبەری ئەو پایگایەیان بڕیوە و زیانێکی زۆریان بە ژینگەی ئەو ناوچەیە گەیاندووە.

بەپێی زانیارییەکان ئەو پایگایە لە "مەرەخێڵ و درۆڵە" هەڵکەوتووە و هێزەکانی ڕێژیم دارەکانی ئەو شوێنەیان بڕیوە.

هەواڵنیری ماڵپەڕی "کوردستان میدیا" باسی لەوە کردووە، ئامانجی ڕێژیم لەو کارە بۆ ئەوەیە بتوانێت چاودێری بەسەر کاسبکاران و مەڕداراندا بکات، هەروەها کامێرا حەرارەتییەکانی ئەو پایگایە باشتر کار بکەن. بۆ ئەو مەبەستە دار و پنجێکی زۆری دەروبەری ئەو پایگایە بڕدراون و زیانێکی زۆر بە ژینگەی ئەو ناوچەیە گەیشتووە.

ڕێکەوتی ٨ی پووشپەڕی ئەمساڵ، سێ چالاکی ژینگەیی بە ناوەکانی "موختار خەندانی، بیلال ئەمینی و یاسین کەریمی" کە بۆ کوژاندنەوەی ئاگری دارستانەکانی پاوە چووبوون و خەریکی کوژاندنەوەی ئاگرکە بوون، گیانیان فیدای نیشتمان کرد.