کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە شنۆ هەڕەشە لە بنەماڵەی پێشمەرگەکان دەکات

12:44 - 3 خاکەلێوه 2721

 ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە شنۆ بنەماڵەی پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانی بانگهێشت کردووە و هەڕەشەی لێکردوون.

لەو بانگهێشتەدا مەئموورانی ئیتلاعاتی سپا بە بنەماڵەی ئەو پێشمەرگانەی وتووە، دەبێ هەتا دوای سێزدەبەدەر هەموو ڕۆژێک سەردانی ئیدارەی ئیتلاعات بکەن.

هەروەها سەرچاوەیەکی ئاگادار وتوویەتی، کەسانی بانگهێشتکراوی ئەو بنەماڵانە لەلایەن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە ئازار و ئەزیەت کراون و هەڕەشەشیان لێکردوون کە نابێ سەبارەت بەو بانگهێشتکردنە لە هیچ شوێنێک قسە بکەن.

 ئیتلاعاتی سپای پاسداران بۆ ئەزیەت و ئازاری بنەماڵەی پێشمەرگه‌کان لە شێوازی جۆراوجۆر کەڵک وەردەگرێت و گوشاریان بۆ دەهێنێت.