بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی "کوردستان میدیا" ماوەیەکە سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێران لە شنۆ بە هاوکاریی بەشێک لە شورای شار و گوندەکان بە بەردەوامی بەستەی خۆراکی پێکهاتوو لە فەردە برنجێک، دوو مریشک و چەند ڕۆن بە سەر خەڵکدا بڵاو دەکاتەوە.
هەواڵنێری ماڵپەڕی "کوردستان میدیا" ڕایگەیاندووە بەشێک لە شوراکان بە خەڵک دەڵێن ئەگەر ببن بە بەسیج هەموو مانگێک سپا ئەو یارمەتییەتان پێ دەدات.
سپای تێرۆریستی پاسدارانی ڕێژیم بەردەوام بە شێوازی جۆراجۆر لەهەوڵدایە هاووڵاتییان بۆ لای خۆی ڕاکێشێت و بیان کات بە سیخور لەسەر گەل و نیشتمانەکەیان.