کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێران هێزێکی زۆری لە سنووری بانە جێگیر کردووە

11:52 - 1 پووشپەڕ 2722

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی "کوردستان میدیا"، ماوەی حەوتوویەکە سپای تێرۆریستی پاسدارانی ڕێژیمی ئێران هێزێکی زۆری لە سنوورەکانی "چۆمان، زەڕێ، سوورکێو و بلەکێو" و دەوروبەری سنوورەکانی شاری بانە جێگیر کردووە.

بەپێی زانیارییەکان سپای پاسداران تا ڕادەیەکی زۆر سنوورەکانی لە هێزە تێرۆریستییەکانی تەنیوە و ڕێگە نادات هێچ کەس بەم سنوورانەدا هاتوچۆ بکات.

هەر لەو پەیوەندییەدا بە دوای بانگهێشتی هاووڵاتییان بۆ ڕۆژی چوارشەممە بە مەبەستی پشتیوانیکردن لە مامۆستایان، هێزە ئەمنییەتییەکانی ڕێژیم هێزێکی زۆری لە ژن و پیاو بە لیباسی شەخسی لەنێو شاری سەقزدا بڵاو کردووەتەوە تاکوو بەم جۆرە پێش بە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی هاووڵاتییان بگرێت و سەرکوتیان بکات.

ڕێژیمی ئێران بە بیانووی جۆراجۆر و لە هەر دەرفەتێک بۆ ئەمنییەتیکردنی کوردستان کەڵک وەردەگرێت و بەم شێوەیە نیگەرانی و ناخۆشیی بۆ هاووڵاتییان دروست دەکات.