ڕێکخراوی سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێران بە مەبەستی سەرکوتی خەڵک ٣٠٠ گرووپی لە چوارچێوەی "ئەمری بە مەعرووف و نەهی لە مونکەر" دروست کردووە.
ڕۆژی چوارشەممە لە کۆبوونەوەیەکدا پاسداری ڕێژیم "حەسەن حەسەن زادە" وتوویەتی: "ئەو گرووپانە بۆ ئەوەیە هەر کەسێک کارێک بۆ لاوازکردنی نیزام هەڵبگرێت بەرپەرچی دەدەینەوە".
کاربەدەستانی ئەو ڕێکخراوە نیزامییەی ڕێژیم باسیان لەوە کردووە هەر کەسێک ببێتە ئەندامی ئەو گرووپانە پارەی پێدەدرێت.
لە دوای خۆپیشاندانەکانی ساڵی ٩٨ ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران بۆ ترس و تۆقاندنی خەڵک دەست بە دامەزراندنی بنکە و شوێنی نیزامی و ئەمنییەتی کرد.